بەغدا - INA - محەممەد تالبی
وەزارەتی نەوت، ئەمڕۆ سێشەممە، ڕایگەیاند کە پڕۆسەی هەناردەکردنی نەوت لە ڕێگەی هێڵی کەرکوک - فیشخاپوور - تورکیا لە ئاییندەیەکی نزیکدا دەست پێ دەکات، ئاماژەی بەوەش کرد کە توانای گشتیی هێڵەکە دەگاتە یەک ملیۆن و ٦٠٠ هەزار بەرمیل.
ساحب بزوون، وتەبێژی وەزارەتی نەوت بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی ڕاگەیاند: "پڕۆسەی هەناردەکردنی نەوت لە ڕێگەی تانکەرەوە بۆ سووریا تا دەگاتە بەندەری بانیاس بەردەوامە"، ئاماژەی بەوەش کرد کە "لە ئاییندەیەکی نزیکدا هێڵی کەرکوک - فیشخاپوور - تورکیا دەخرێتە خزمەتەوە و لە سەرەتادا ڕێگە بە ڕەوانەکردنی بڕێکی دیاریکراو دەدرێت."
وتیشی: "توانای ئەم هێڵە یەک ملیۆن و ٦٠٠ هەزار بەرمیلە، دوای تەواوکردنی پشکنینی هایدرۆستاتیکی (Hydrostatic test) دەخرێتە واری کارکردنەوە."