نێودەوڵەتی – INA

بەرپرسێکی ئەمریکی، ئەمڕۆ سێشەممە، جەختی کردەوە کە کۆبوونەوەی زیاتر لە کۆشکی سپی ئەنجام دەدرێن و جی دی ڤانس، جێگری سەرۆک تێیاندا بەشدار دەبێت.

کەناڵی (CNN) لە زاری بەرپرسێکی پێنتاگۆنەوە گواستییەوە: "کۆبوونەوەی زیاتر لە کۆشکی سپی بەڕێوەدەچن و جی دی ڤانس، جێگری سەرۆک بەشدارییان تێدا دەکات."

ئاماژەی بەوەش کردووە کە "بابەتەکە پەیوەندی بەوەوە هەیە چۆن بڕیار بدەین لەسەر دووبارە بنیادنانەوەی دامەزراوە زیانپێکەوتووەکانمان، یان ئایا هەر لە بنەڕەتدا دووبارە بنیادیان دەکەینەوە یان نا."

هەروەها (CNN) لە زاری چەند سەرچاوەیەکەوە گواستییەوە: "لە ئێستادا ڕوون نییە کەی جی دی ڤانس، جێگری سەرۆک، واشنتن بەرەو پاکستان جێدەهێڵێت."

ئەمەش لە کاتێکدایە کە وەزارەتی دەرەوەی پاکستان، ئەمڕۆ سێشەممە، داوای لە واشنتن و تاران کردبوو ئاگربەست درێژ بکەنەوە بۆ ئەوەی دەرفەت بە هەوڵە دیپلۆماسییەکان بدرێت.