نێودەوڵەتی – INA
ئەرسینیۆ دۆمینگێز، سەرۆکی ڕێکخراوی نێودەوڵەتیی دەریاوانی (IMO)، ڕایگەیاند کە ڕێکخراوەکە کار لەسەر دانانی پلانێک دەکات بۆ گواستنەوە و ڕزگارکردنی سەدان کەشتی کە لە کەنداودا گیریان خواردووە.
ئاژانسی "بلومبێرگ" لە زاری دۆمینگێزەوە گواستییەوە کە "جێبەجێکردنی ئەم پلانە دەست پێ ناکات مەگەر نیشانەی ڕوون بۆ کەمکردنەوەی پەرەسەندنەکان " لە ململانێکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا دەرکەون.
بەپێی وتەی بەڕێوەبەری ڕێکخراوی نێودەوڵەتیی دەریاوانی، لە ئێستادا گفتوگۆ لەسەر وردەکارییەکانی وەک ڕیزبەندی چوونە دەرەوەی کەشتییەکان دەکرێت، ئەوەش لەسەر بنەمای ماوەی مانەوەی ستافی کەشتییەکان لە ناوچەکە و چەند هۆکارێکی دیکە.
نوێنەرێکی ڕێکخراوەکە کە بارەگا سەرەکییەکەی لە لەندەنە، ئاماژەی بەوە کردووە کە ڕێکخراوی نێودەوڵەتیی دەریاوانی داوای لە کەشتییەکان کردووە بەبێ گەرەنتی سەلامەتی بە گەرووی هورمزدا تێنەپەڕن.
سەرچاوە: ئاژانسەکان



