بەغدا - INA

وەزارەتی پەروەردە، ئەمڕۆ سێشەممە، پەسەندکردنی چەند ڕێکارێکی ئاسان بۆ تاقیکردنەوەکانی قوتابیانی پۆلی شەشەمی سەرەتایی لە خاوەن پێداویستییە تایبەتەکان ڕاگەیاند.

نووسینگەی ڕاگەیاندنی وەزارەت لەراگەیندراوەكەدا كه‌ بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی(INA) نێردراوه‌ تێیدا هاتووه‌ و ئاماژەی بەوە کردووە: "بڕیاردراوە ڕێکاری ڕێکخستنی تایبەت بە تاقیکردنەوەکانی قوتابیانی پۆلی شەشەمی سەرەتایی لە خاوەن پێداویستییە تایبەتەکان پەیڕەو بکرێت، بە جۆرێک کە فەراهەمکردنی ژینگەیەکی گونجاو بۆ تاقیکردنەوەکان مسۆگەر بکات کە ڕەچاوی پێداویستییەکانیان بکات."

ڕوونیشیکردەوە کە "ڕێکارەکان بریتین لە تەرخانکردنی چاودێرێکی پسپۆڕ لە پەروەردەی تایبەت لە ناو ئەو بنکە ئەزموونییانەی کە ئەم توێژەی تێدایە، جگە لە دابینکردنی هۆڵی تاقیکردنەوەی سەربەخۆ بۆ قوتابیانی ئۆتیزم و کۆنیشانی داون (داون سیندرۆم) و توێژەکانی تری پەروەردەی تایبەت، هەروەها سپاردنی ئەرکی سەرپەرشتیکردن لەو هۆڵانەدا بە میلاکاتی پسپۆڕ."

هەروەها ئاماژەی بەوەش کردووە کە "ڕێگە دەدرێت بە خوێندنەوەی پرسیارەکان لە کاتی پێویستدا، و ڕێگەدان بە بردنە ژوورەوەی ئاو و دەرمان و ئامێرە پزیشکییەکان لە ماوەی بەڕێوەچوونی تاقیکردنەوەکاندا."