بەغدا – INA – حەسەن فەواز
ئهمانهی بەغدا ، ئەمڕۆ سێشەممە، کارپێکردنی کارگەکانی خۆی بۆ بەرهەمهێنانی کۆنکرێت و قیڕ ڕاگەیاند.
یەقزان وائیلی، بەڕێوەبەری گشتیی فەرمانگەی پڕۆژەکان لە ئهمانهی بەغدا، بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی ڕاگەیاند: "بۆ یەکەمجار کارگەکانی فەرمانگەی پڕۆژەکان بەتەواوی خرانە گەڕ بۆ بەرهەمهێنانی قیڕ و کۆنکرێت و دابینکردنی پێداویستیی فەرمانگە شارەوانییەکان، بە مەبەستی تەواوکردنی شەقامەکانی کۆرنیشی کریعات، شەقامە شەست مەترییەکان، و شەقامەکانی ناوچەی شەعب"، جەختیشی کردەوە کە "نزیکەی 80%ی شەقامەکانی پایتەخت قیرتاو کراون."
وتیشی: "ساڵی 2026 دەبێتە ساڵی تەواوکردنی هەموو پڕۆژەکان"، ڕوونیشیکردەوە کە "هەندێک پڕۆژە بەهۆی قەیرانی داراییەوە وەستابوون، بەڵام ئێستا بودجەی پێویست بۆ ئهمانهی بەغدا دابین کراوە و زۆربەی پڕۆژەکان دەستیان پێ کردووەتەوە."
ئاماژەی بەوەش کرد: "ئهمانهی بەغدا گرێبەستێکی زۆر گرنگی واژۆ کردووە کە گۆڕانکارییەکی ستراتیژی دروست دەکات، بەوپێیەی کارگەیەکی نوێی قیڕ دابین دەکرێت، جگە لە دابینکردنی ئامێرەکانی قاشتن و ڕاخستن و پەرەپێدانی قیڕ (دەکوتەر)"، جەختیشی کردەوە کە "پلانێکی گشتگیر هەیە بۆ پەرەپێدانی ئەو کانییانەی (المقالع) سەر بە ئهمانهی بەغدان، لەگەڵ پشتبەستنی زۆر بە توانای ناوخۆیی بۆ پەرەپێدانی زۆرترین گەڕەکی پایتەخت."