نێودەوڵەتی – INA
تەلەفزیۆنی ئێران، ئەمڕۆ سێشەممە، ڕایگەیاند کە هێڵە ئاسمانییەکانی ئێران بەنیازن یەکەم گەشتی ئاسمانی ناوخۆیی ئەنجام بدەن، دوای وەستانێک کە ٥٠ ڕۆژی خایاند.
تەلەفزیۆنی ئێران لە لێدوانەکانیدا کە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) بەدواداچوونی بۆ کردووە، ڕایگەیاند: "هێڵە ئاسمانییەکانی ئێران دەستپێکردنەوەی گەشتە ناوخۆییەکانیان لە سبەینێوە ڕادەگەیەنن، دوای وەستانێک کە ٥٠ ڕۆژی خایاندووە."
ئاماژەی بەوەش کردووە کە "یەکەمین گەشت لەو گەشتانە، ڕۆژی چوارشەممە لە تاران پایتەختەوە بەرەو شاری مەشهەد لە باکووری ئێران بەڕێدەکەوێت."



