یاریگا – کێبڕکێی بەدەستهێنانی پۆستی راهێنەرایەتی ریال مەدرید گەرمە و دوو راهێنەری گەورە خۆیان پێشکەشی یانەکە کردووە. خۆسێ فێلیکس دیاز، رۆژنامەنووسی رۆژنامەی ئاس بڵاویکردووەتەوە، جۆزێ مۆرینیۆ، راهێنەری پۆرتوگالی خۆی پێشکەشی ریال مەدرید کردووە و دەیەوێت جارێکی دیکە پۆستی راهێنەرایەتی یانە ئیسپانییەکە وەربگێت. هەر بەگوێرەی زانیارییەکانی رۆژنامە ئیسپانییەکە، یولیان ناگلیسمان، راهێنەری ئێستای هەڵبژاردەەی ئەڵمانیاش خۆی پێشکەشی …