بەغدا - INA
پاپای ڤاتیکان، لاونی چواردەیەم، ئەمڕۆ سێشەممە، سوپاس و پێزانینی خۆی دەربڕی بۆ ئەو دیارییەی کە لە لایەن "ڕامی جۆزێف ئاغاجان" سەرۆکی دیوانی وەقفی ئایینە مەسیحی و ئێزیدی و سابیئە مەندائییەکان پێشکەشی کراوە، هاوکات هیوای بەرەکەت و ئاشتی بۆ گەلی عێراق خواست.
ئیدگار پێینیا برا، بریکاری کاروباری گشتی لە سکرتارییەتی دەوڵەتی ڤاتیکان، لە نامەیەکدا کە ئاراستەی سەرۆکی دیوانی وەقفی ئایینە مەسیحی و ئێزیدی و سابیئە مەندائییەکان کراوە و ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) بڵاویكردهوه تێیدا، ڕایگەیاند: "خۆشحاڵم بەوەی ئاگادارتان بکەمەوە کە قەداسەتی پاپا لاونی چواردەیەم دیارییەکەی ئێوەی پێگەیشتووە، و سوپاس و پێزانینی خۆی بۆ ئەم هەڵوێستە بەڕێزەتان دەردەبڕێت."
ههروهها ئهوهیش هاتووه كه: "قەداسەتی پاپا جەخت لە نزا و پاڕانەوەکانی بۆ کەسی ئێوە دەکاتەوە، و داوای بەرەکەتی ئاسمانی و دیاریی ئاشتی بۆ ئێوە و گەلی خۆشەویستی عێراق دەکات، هەروەها داواکارە ئێوەش نزای بۆ بکەن."