بەغدا – INA

دەستەی کەشناسی، ئەمڕۆ سێشەممە، کاتی کۆتاییهاتنی شەپۆلی بارانبارینی لە وڵاتدا دیاری کرد.

دەستەکە لەراگەیندراوەكەدا ئاژانسی هەواڵی عێراقی(INA) كەوتووە تێیدا ڕایگەیاند: "نەخشە نوێکراوەکانی کەشوهەوا ئاماژە بە بەردەوامی ناسەقامگیریی کەشوهەوا لە ماوەی ئەمڕۆ سێشەممەدا دەکەن، لەگەڵ پێشبینیکردنی کاتی کۆتاییهاتنی." هەروەها ئاماژەی بەوە کردووە کە: "پێشبینی دەکرێت چالاکییە ئاسمانییەکان لە زۆربەی شارەکانی وڵاتدا بەردەوام بن، بە بارینی بارانی جیاواز لە نێوان سووک و مامناوەند، لەگەڵ هەورەبروسکە (جگە لە ناوچەکانی ڕۆژئاوا کە دەکەونە ژێر کاریگەری بەرزەپاڵەپەستۆیەک کە دەبێتە هۆی سەقامگیری و وشکیی کەشوهەوا)."

لە درێژەی لەراگەیندراوەكەدا هاتووە: "چڕیی بارانبارین لە شارەکانی باشووری وڵات کۆدەبێتەوە، لەگەڵ ئەگەری بارینی 'تەرزە' لە هەندێک ناوچەی سنووردار. هەروەها هەندێک بارانی خوڕ پارێزگای واست، باشووری دیالە، و ناوچە جیاجیاکانی هەولێر، سلێمانی و دهۆک دەگرێتەوە، ئەوەش بەهۆی بوونی شێی پێویست." دەستەکە ڕوونیشی کردەوە کە: "کشانەوەی ئەم دۆخە ئاسمانییە بە شێوەیەکی پلەبەندی لە کاتەکانی پاشنیوەڕۆوە لە شارەکانی ناوەڕاست و لە نێویاندا بەغدای پایتەخت دەست پێ دەکات، و دواتر لە کاتەکانی شەودا شارەکانی باکوور و باشوور دەگرێتەوە، بەمەش کەشوهەوا بەرەو ساماڵبوون دەچێت."

هەروەها پێشبینی کردووە کە: "ڕۆژانی چوارشەممە و پێنجشەممە کەشوهەوا لە شارەکانی وڵات سەقامگیر بێت، لەگەڵ زاڵبوونی بای باکووری مامناوەند کە یارمەتیدەر دەبێت لە هاوسەنگبوونی پلەکانی گەرما لە کاتەکانی ڕۆژدا. لە کاتێکدا ڕۆژی هەینی جارێکی دیکە هەلی بارانبارین لە ناوچەکانی باکووری وڵات نوێ دەبێتەوە، و لە ڕۆژانی شەممە و یەکشەممەی داهاتووشدا ڕووبەری بارانبارینەکە فراوانتر دەبێت و هەندێک شوێن لە شارەکانی ناوەڕاست و باشووریش دەگرێتەوە."