بەغدا – INA

ئەمڕۆ دووشەممە، سەرۆک کۆمار نزار ئامێدی، جەختی لەگەڵ باڵیۆزی تورکیا لە بەغدا، ئەنیل بورا ئینان، کردەوە لەسەر پێویستی دۆزینەوەی چارەسەری پێویست بۆ چارەسەرکردنی دۆسیەی ئاو.

فەرمانگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکایەتی کۆمار، لە ڕاگەیەندراوێکدا کە دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) کەوتووە، ئاماژەی بەوەکرد کە "سەرۆک کۆمار نزار ئامێدی، لە کۆشکی بەغدا، پێشوازی لە باڵیۆزی تورکیا ئەنیل بورا ئینان کرد".

بەپێی ڕاگەیەندراوەکە "سەرۆک کۆمار نامەیەکی پیرۆزبایی لە سەرۆکی تورکیا ڕەجەب تەیب ئەردۆغانەوە پێگەیشت، کە تێیدا گەرمترین پیرۆزبایی ئاڕاستەی سەرۆک کۆمار کردووە بەبۆنەی وەرگرتنی پۆستی سەرۆک کۆمار"، جەختیشی کردووەتەوە کە "وڵاتەکەی گرنگی بە ئاسایش و سەقامگیری و گەشەسەندنی عێراق دەدات".

سەرۆک کۆمار – بەپێی ڕاگەیەندراوەکە – جەختی کردەوە لەسەر "گرنگی بەرزکردنەوەی ئاستی پەیوەندییە دووقۆڵییەکانی نێوان عێراق و تورکیا، و پەرەپێدانی ئاسۆکانی هاوکاری بە جۆرێک خزمەت بە بەرژەوەندییەکانی هەردوو وڵات بکات و بەشدار بێت لە چەسپاندنی سەقامگیری لە ناوچەکەدا"، ئاماژەی بەوەشکرد بۆ "پێویستی هەماهەنگی و کارکردنی بەکۆمەڵ بە مەبەستی دۆزینەوەی چارەسەری پێویست بۆ چارەسەرکردنی دۆسیەی ئاو".

لای خۆیەوە باڵیۆزی تورکیا – بەپێی ڕاگەیەندراوەکە – پەرۆشی وڵاتەکەی دەربڕی بۆ "بەهێزکردنی پەیوەندییەکانی هاوکاری و دۆستایەتی، بەو شێوەیەی خزمەت بە بەرژەوەندییە هاوبەشەکانی هەردوو گەلی برا بکات".