بەدواداچوون – INA
ئەمڕۆ دووشەممە، دەستەی فڕۆکەوانیی شارستانیی ئێران، دەستپێکردنەوەی گەشتە ئاسمانییەکانی لە هەردوو فڕۆکەخانە سەرەکییەکەی تاران لە ئەمڕۆوە ڕاگەیاند.
دەستەکە لە ڕاگەیەندراوێکدا، کە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) بەدواداچوونی بۆ کردووە، ئاماژەی بەوەکرد: "مۆڵەتی ئەنجامدانی گەشتە ئاسمانییەکانی گواستنەوەی سەرنشین لە هەردوو فڕۆکەخانەی ئیمام خومەینی و میهرئاباد لە تاران، لە ئەمڕۆ دووشەممەوە دەرکراوە".



