بەغدا - INA

ئەمڕۆ دووشەممە، جێگری یەکەمی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران، عەدنان فەیحان دلێمی، لیژنەی ئاسایش و بەرگری پەرلەمانی ڕاسپارد بۆ لێکۆڵینەوە لە هێرشکردنە سەر خۆپیشاندەرانی بەسڕە.

فەرمانگەی ڕاگەیاندنی ئەنجومەنی نوێنەران لە ڕاگەیەندراوێکدا کە دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) کەوتووە، ئاماژەی بەوەکرد کە "جێگری یەکەمی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران، عەدنان فەیحان دلێمی، ئەمڕۆ لیژنەی ئاسایش و بەرگری ڕاسپارد بۆ بانگهێشتکردنی بەڕێوەبەری گشتیی وزە".

ئاماژەی بەوەشکرد کە "ئامانجی بانگهێشتکردنەکە بۆ لێکۆڵینەوە بووە لە هۆکارەکانی ڕوودانی هێرشکردنە سەر خۆپیشاندەرانی پارێزگای بەسڕە".