یاریگا – دوای چەندین مانگ لە نادیاری و دڵەڕاوکێ سەبارەت بە داهاتووی هێڵی بەرگری لیڤەرپوول، ئیبراهیما کۆناتێ بێدەنگی شکاند و پشتڕاستی کردەوە کە لە قۆناخی کۆتایی رێککەوتندایە بۆ درێژکردنەوەی گرێبەستەکەی لەگەڵ رێدز. گرێبەستەکەی کۆناتێ لەم هاوینەدا کۆتایی دەهات، ئەمەش مەترسییەکی گەورەی دروستکردبوو کە یانەکە بە بێبەرامبەر لەدەستیبدات، هاوشانی یاریزانەکانی وەکوو محەمەد سەڵاح و ئاندری رۆبێرتسن، …
کۆناتێ بێدەنگی دەشکێنێت؛ چارەنووسی لەگەڵ لیڤەرپوول یەکلایی دەکاتەوە
