بەدواداچوون - INA

ئەمڕۆ دووشەممە، کرێملین، جەختی کردەوە کە ڕووسیا نێوەندگیر نییە سەبارەت بە ئێران، بەڵام ئامادەیە بۆ هاوکاری ئەگەر پێویست بکات.

وتەبێژی کرێملین، دمیتری پێسکۆڤ، ڕایگەیاند: "ڕووسیا هیوای وایە دانوستانەکان سەبارەت بە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەردەوام بن و ڕێگری بکرێت لە گەڕانەوە بۆ سیناریۆی سەربازی".

ئاماژەی بەوەشکرد: "ڕووسیا نێوەندگیر نییە سەبارەت بە ئێران، بەڵام ئێمە ئامادەی هاوکاریین ئەگەر پێویست بکات".