بەغدا - INA
ئەمڕۆ دووشەممە، بانکی ڕەشید، دەستپێکردنی پێدانی سوودە نیوساڵییەکانی سێیەمی سەنەداتی وەبەرهێنانی "ئینجاز"ی سێیەمی ڕاگەیاند.
بانکەکە لە ڕاگەیەندراوێکدا کە دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) کەوتووە، ڕوونی کردووەتەوە: "دەستکراوە بە پێدانی سوودە نیوساڵییەکانی سێیەم بە هەڵگرانی سەنەداتی وەبەرهێنانی ئینجاز – وەشانی سێیەم، ئەمەش لە ڕێگەی لقە پەسەندکراوەکانی لە بەغدا و پارێزگاکان".
ئاماژەی بەوەشکردووە: "ڕێکارەکانی خەرجکردنی سوودەکان بەپێی خشتە کاتییە دیاریکراوەکان ئەنجامدراون"، هاوکات داوای لە خاوەن سەنەدە نیشانکراوەکان کرد کە سەردانی لقە پەیوەندیدارەکان بکەن بۆ وەرگرتنی شایستە داراییەکانیان، لەگەڵ پابەندبوون بە ڕێسا و ڕێنماییە کارپێکراوەکان.
بەپێی ڕاگەیەندراوەکە، بانکەکە جەختی لە "پەرۆشی خۆی کردووەتەوە بۆ جێبەجێکردنی پابەندییەکانی بەرامبەر بە وەبەرهێنەرانی سەنەداتەکان".