بەدواداچوون – INA
ئەمڕۆ دووشەممە، بارەگای خاتەم لئەنبیا، جەختی کردەوە کە بە توندی بەرەنگاری ئەو هێزە ئەمریکییانە دەبنەوە کە هێرشیان کردووەتە سەر یەکێک لە کەشتییەکانیان.
تەلەفزیۆنی ئێران لە زاری بارەگای خاتەم لئەنبیاوە بڵاویکردەوە: "هێزەکانمان بە توندی بەرەنگاری ئەو هێزە ئەمریکییانە دەبنەوە کە هێرشیان کردووەتە سەر یەکێک لە کەشتییەکانمان"، ئاماژەی بەوەش کردووە، "هەندێک سنووردارکردن دادەنێین بۆ وەڵامدانەوەی هێرشە ئەمریکییەکە بۆ سەر کەشتییەکەمان، ئەمەش بەهۆی بوونی ستافی کەشتییەکە و خێزانەکانیان لەسەر پشتی کەشتییەکە".
ئاماژەی بەوەشکرد: "وەڵامی هێرشە ئەمریکییەکە بۆ سەر کەشتییە ئێرانییەکە دەدەینەوە، دوای ئەوەی دڵنیابووینەوە لە سەلامەتی ستافی کەشتییەکە و خێزانەکانیان".


