ئەنبار - INA
پارێزگای ئەنبار، ئەمڕۆ یەکشەممە، بەدیهێنانی ڕێژەی کارکردنی پێشکەوتووی لە پڕۆژەی وێستگەی کارەبای هیت ڕاگەیاند، هاوکات ئاماژەی بەوە کرد کە وێستگەکە زیاتر لە ١٦٠٠ مێگاوات بەرهەم دەهێنێت.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی پارێزگاری ئەنبار لەراگەیندراوەكەدا ئاژانسی هەواڵی عێراقی(INA) كەوتووە تێیدا ڕایگەیاند: "پارێزگاری ئەنبار، عومەر مەشعان دەبوس، بەردەوامە لە بەدواداچوونی ورد بۆ بەڕێوەچوونی کارەکان لە پڕۆژەی وێستگەی کارەبای ئەنبار (خولی هاوبهش) لە قەزای هیت - ناحیەی فوڕات، کە یەکێکە لە پڕۆژە ستراتیژییە گرنگەکان لە کەرتی وزەی پارێزگاکەدا."
ئەوەشی خستە ڕوو کە "کۆی گشتی توانای بەرهەمهێنانی پڕۆژەکە دەگاتە (١٦٤٢.٦) مێگاوات، لە کاتێکدا ڕێژەی کارکردنی ڕاستەقینە گەیشتووەتە (٨٩٪)، ئەمەش لە نێوان پێشکەوتنێکی بەرچاو لە قۆناغەکانی جێبەجێکردندا، بەتایبەتی لەوەی پەیوەندی بە ژێرخانی پاڵپشت و تۆڕەکانی گواستنەوەی وزەی بەستراو بە وێستگەکەوە هەیە."
جەختیشی کردەوە کە "ژمارەیەک هێڵی گواستنەوەی وزە جێبەجێ کراون، لەوانە: هێڵی هیت – ڕۆژئاوای ڕومادی، هێڵی ئەنباری هاوبهش (ڕۆژئاوای ڕومادی ١+٢)، هێڵی حامیدیە (ئەنباری هاوبهش ١+٢) / قۆناغی یەکەم، جگە لە هێڵی حامیدیە – ئەنبار / قۆناغی دووەم، هێڵی ئەنباری هاوبهش – تاجی، هەروەها هێڵی ئەنباری غازی – بەغدادی (١+٢)."
لە راگهیندراوهكه ئهوهیش هاتووە: "گرێبەستی دیزاین و جێبەجێکردنی هێڵی بۆری غازی وشک کە وێستگەکە تێر دەکات واژۆ کراوە، ئەمەش بۆ بەهێزکردنی سەقامگیری کارپێکردن و پاڵپشتیکردنی کارایی بەرهەمهێنان لە کاتی چوونە خزمەتی پڕۆژەکەدا. پڕۆژەکە لەلایەن خودی پارێزگارەوە بەدواداچوونی ڕاستەوخۆی بۆ دەکرێت، بەهۆی گرنگییەکەی لە بەهێزکردنی سیستەمی وزەی کارەبا و بەدیهێنانی سەقامگیری لە دابینکردنی کارەبا لە سەرتاسەری پارێزگاکەدا."

