بەغداد – INA

ئەمڕۆ یەکشەممە،خالید شوانی وەزیری داد،جەختی لە گرنگیی یەکخستنی هەوڵە حکومییەکان و بەهێزکردنی هاوبەشییەکان لەگەڵ دامەزراوە پەیوەندیدارەکان کردەوە، بە مەبەستی دەستەبەرکردنی باشترین بەکارهێنانی سەرچاوەکان.

بەگوێرەی بەیاننامەیەکی وەزارەتی داد کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەیی تیایدا هاتوە: "خالید شوانی"وەزیری داد،پێشوازی لە "سۆزان عەبدوڵڵا"سەرۆکی دەستەی گشتیی چاودێری تەرخانکردنی داهاتە فیدراڵییەکان و وەفدی هاوڕێی کرد.

وەک لە بەیاننامەکەدا هاتوە : لە دیدارێکدا باس لە ڕێگاکانی بەهێزکردنی هەماهەنگی و هاوکاریی هاوبەشی نێوان هەردوولا کرا، بە شێوەیەک کە یارمەتیدەر بێت لە چەسپاندنی بنەماکانی شەفافیەت لە بەڕێوەبردن و تەرخانکردنی داهاتە فیدراڵییەکاندا.

بەگوێرەی بەیاننامەکە : هەردوولا تاوتوێی میکانیزمەکانی پەرەپێدانی کارە دامەزراوەییەکان و تەواوکاریی ڕۆڵەکانی نێوان وەزارەت و دەستە، و گونجاندنی کارەکان لەگەڵ پێوەرە نێودەوڵەتییەکان بۆ بەرزکردنەوەی کارایی ئەدای حکومی، هەروەک پشتیوانیکردنی ئەو هەوڵانەی ئامانجیان بەدیهێنانی بەڕێوەبردنێکی ژیرانەیە بۆ سەرچاوە گشتییەکان و خزمەتکردنی بەرژەوەندیی گشتی.

وەزیری داد جەختی کردەوە لەسەر گرنگیی یەکخستنی هەوڵە حکومییەکان و بەهێزکردنی هاوبەشییەکان بۆ دەستەبەرکردنی باشترین بەکارهێنانی سەرچاوەکان، هاوکات سەرۆکی دەستەکەش پابەندیی خۆی دەربڕی بۆ فراوانکردنی ئاسۆی هاوکاری و پێشکەشکردنی پاڵپشتی تەکنیکی، بە مەبەستی بەهێزکردنی کاریگەریی سیستمەکانی چاودێری و تەرخانکردنی داهاتە فیدراڵییەکان.