بەدواداچوون - INA

ئەمڕۆ یەکشەممە ، ئەمیر حاتەمی، فەرماندەی سوپای ئێران، ڕایگەیاند کە هێزەکانیان لەوپەڕی ئامادەییدان بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی دوژمنانیان و قوربانیدان، کە بەوتەی خۆی پەنجەیان لەسەر پلاپیتکەیە.

حاتەمی گوتشی: ئەندامانی سوپا تا دوا دڵۆپەی خوێن خۆڕاگر دەبن و سەرکەوتن پێشکەشی گەلی ئێران دەکەن، ئەوانەشی لە بەرانبەر دوژمنان دەوەستنەوە و ئامادەی قوربانیدانن، پەنجەکانیان لەسەر پەلەپیتکەیە و گوێڕایەڵی فەرمانەکانن.