بەدواداچوون-INA
ئەمڕۆ یەکشەممە ،عەلی ئەکبەر ویلایەتی، ڕاوێژکاری ڕێبەری ئێران، ڕایگەیاند کە سەردەمی سەپاندنی ئاسایش لە لایەن هێزە دوورەکان و پشت زەریاکانەوە کۆتایی پێهاتووە، ئاماژەی بەوەش کرد : کە ئێستا پاراستنی ئاسایشی گەرووی باب ئەلمەندەب لە دەستی "ئەنسارولڵا"دایە.
ویلایەتی لە لێدوانەکانیدا ، کە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) پشتڕاستیکردۆتەوە ،تیایدا کۆبوونەوەی پاریسی سەبارەت بە گەرووی هورمز بە "شانۆگەرییەکی بێمانا" وەسف کرد و هاوکات ستایشی هەڵوێستە سەربەخۆ و عەقڵانییەکانی ئیسپانیای کرد.


