بەغداد- INA- محەمەد تاڵبی

ڕاوێژکاری ئابووریی سەرۆک وەزیران مەزهەر محەمەد ساڵح، ئەمڕۆ هەینی بژاردەکانی حکومەتی بۆ پەیڕەوکردنی میکانیزمێک بە مەبەستی چارەسەرکردنی کەمیی داهاتەکان ڕوونکردەوە.

ساڵح بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی ڕاگەیاند: "حکومەت دەتوانێت پشت بە قەرزی ناوخۆیی ببەستێت بە هاوکاری سیاسەتێکی هەماهەنگیکار کە سەرپەرشتی سیاسەتی نەختینەیی دەکات بەهۆی هەبوونی یەدەگی زەبەلاحەوە،" ئاماژەی بەوەشکرد: "لە حاڵەتی دابەزینی یەدەگەکان بۆ هێڵی سوور، ئەوا دەکرێت پەنا بۆ قەرزی دەرەکی ببرێت بۆ ئەوەی پارێزگاری لە ڕێڕەوی گەشەپێدان و سەقامگیری قەرزە ناوخۆییەکان بکەین، کە نیوەیان لای دامەزراوە فەرمییەکانە بە ڕێژەی 45% لای بانکی ناوەندی و نیوەکەی تریشی لای بانکەکانی ڕافیدەین و ڕەشید و TBI یە."

لە بەردەوامی قسەکانیدا وتی: "چارەسەرکردنی ئەم قەرزانە دەکرێت لە ڕێگەی گۆڕینەوەیان بێت بە سەرمایە و داراییە ڕاستەقینەکانی حکومەت، ئەمەش دەبێتە هۆی هەمەجۆرکردنی ئابووری و هاوبەشیکردن لەگەڵ کەرتی تایبەت."