بەدواداچوون - INA
فاتح بیرۆڵ، بەڕێوەبەری جێبەجێکاری ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزە، ئەمڕۆ هەینی، هۆشداریی دا لە لێکەوتەکانی قەیرانی جیهانیی وزە.
بیرۆڵ ڕایگەیاند: "ئەگەر گەرووی هورمز نەکرێتەوە، پێویستە خۆمان بۆ بەرزبوونەوەیەکی گەورەی نرخی وزە ئامادە بکەین."
وتیشی: "دوور نییە پەنا بۆ ڕاکێشانی بڕی زیاتری یەدەگی نائاسایی ببەین بەهۆی دۆخی گەرووی هورمزەوە."

