بەغدا - INA
نزار ئامیدی، سەرۆک کۆمار، ئەمڕۆ پێنجشەممە جەختی لە هاوسۆزی عێراق لەگەڵ لوبنان کردەوە، و داوای لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی کرد بەرپرسیارێتییەکانیان لە ئەستۆ بگرن بۆ ڕاگرتنی دەستدرێژییەکان.
راگەیەندراویکی سەرۆکایەتی کۆمار کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) نێردراوە ڕایگەیاند: نزار ئامیدی، سەرۆک کۆمار، پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لە جۆزێف عۆن، سەرۆکی لوبنانەوە پێگەیشت، لە کاتی پەیوەندییەکەدا، عۆن پیرۆزبایی خۆی ئاراستەی سەرۆک کۆمار کرد و هیوای سەرکەوتن و گەیشتن بە ئەنجامی باش، و پێشکەوتنی زیاتری بۆ گەلی عێراق خواست.
لای خۆشیەوە، نزار ئامیدی، سەرۆک کۆمار، سوپاس و پێزانینی خۆی بۆ سەرۆک عۆن دەربڕی بەرامبەر پیرۆزباییە جوانەکانی، و هیوای سەقامگیری و ئارامی بۆ گەلی لوبنانی برا خواست، جەختیشی کردەوە لەسەر پەرۆشی عێراق بۆ بەهێزکردن و پەرەپێدانی پەیوەندییە دووقۆڵییەکان بە شێوەیەک کە خزمەت بە بەرژەوەندییە هاوبەشەکان بکات.
هەروەها لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە: هەردوو سەرۆک پێشهاتە نێودەوڵەتی و ناوچەییەکان و بارودۆخی لوبنانیان تاوتوێ کرد، کە تێیدا سەرۆک کۆمار هاوسۆزی عێراقی لەگەڵ لوبنان دووپات کردەوە و داوای لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی کرد بەرپرسیارێتییەکانیان لە ئەستۆ بگرن بۆ ڕاگرتنی دەستدرێژییەکان.
لای خۆشیەوە، عۆن هەڵوێستە نەگۆڕەکانی عێراق و پاڵپشتییەکانی بۆ گەلی لوبنان لە ڕووبەڕووبوونەوەی ئاڵنگارییەکان و ئەو بارودۆخانەی پێیدا تێپەڕ دەبێت بەرز نرخاند، و جەختی کردەوە لەسەر گرنگی بەهێزکردنی پەیوەندییەکان و ئاسۆکانی هاوکاری و هەماهەنگی لەو بابەتانەی کە جێگەی بایەخی هاوبەشن


