بەغدا – INA– عودەی عەبادی
سەنتەری ڕۆشنبیری لە شاری موسەیب، ئەمڕۆ پێنجشەممە، ئێوارەکۆڕێکی ئەدەبیی ڕێکخست و تێیدا میوانداری ڕۆماننووس و وەرگێڕ، مەلەک محەمەد جەودەی کرد بۆ قسەکردن لەسەر ئەزموونی خۆی لە بواری وەرگێڕان، ڕۆمان و شیعردا.
پەیامنێری ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ڕایگەیاند: سەنتەری ڕۆشنبیری لە شاری موسەیب ئێوارەکۆڕێکی ئەدەبیی سازکرد و میوانداری ڕۆماننووس و وەرگێڕ 'مەلەک محەمەد جەودە'ی کرد بۆ باسکردن لە ئەزموونەکانی لە بواری وەرگێڕان و ڕۆمان و شیعردا. کۆڕەکە کە لەلایەن 'نەدا سوڵتانی'یەوە بەڕێوەدەبرا، بە خوێندنەوەی ژیاننامە و کارە ئەدەبییەکانی میوانەکە دەستی پێکرد، ئاماژەی بەوەش کرد کە "کۆڕەکە چەندین سەرنج و پرسیاری بەخۆوە بینی و ئامادەبووان بە گەرمی کاردانەوەیان هەبوو.
جەودە لە کاتی قسەکردن لەسەر ئەزموونی خۆی لە نووسینی ڕۆماندا، ژمارەی ئەو ڕۆمانانەی ڕوونکردەوە کە نووسیونی، کە دیارترینیان ڕۆمانی ١٩٥٣ و ڕۆمانی 'المطر النبوي' (بارانی پێغەمبەرانە) بوون، جگە لە چەندین کۆمەڵە شیعر، هەروەها ئاماژەی بە ڕۆڵی خۆی کرد لە ئامادەکردنی پرۆگرامی زمانی ئینگلیزی بۆ قۆناغەکانی سەرەتای خوێندن.
ئاماژەی بەوەش کرد کە دیارترین وێستگەکانی ئەزموونی، لە هونەری وەرگێڕاندا بووە، بەتایبەتی وەرگێڕانی تەلەفزیۆنی و سینەمایی، و ڕۆڵی لە وەرگێڕانی زنجیرەی 'جوانکیلە و دێوەکە' (الحسناء والوحش) و بەدەستهێنانی خەڵاتی یەکەم وەک باشترین زنجیرەی وەرگێڕدراو لە فێستیڤاڵی قەرتەج، هەروەها فیلمی 'ئەسپی تروادە' (حصان طروادة)،" ڕوونیشیکردەوە کە لە بەشدارییە دەرەکییەکانیدا چەندین خەڵاتی جۆراوجۆری بەدەستهێناوە



