بەدواداچوون - INA

سەرچاوەیەکی ئەمنیی پاکستانی، ئەمڕۆ پێنجشەممە ئاشکرای کرد کە عاسم مونیر، فەرماندەی سوپای وڵاتەکە، سبەی بەرەو ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بەڕێدەکەوێت، ئەمەش لە چوارچێوەی هەوڵەکانی نێوەندگیری لە نێوان واشنتن و تاراندا.

سەرچاوەکە ئاماژەی بەوە کرد کە عاسم مونیر، فەرماندەی سوپای پاکستان، سبەی هەینی دوای گەڕانەوەی لە سەردانەکەی بۆ ئێران، بەرەو واشنتن بەڕێدەکەوێت وەک بەشێک لە هەوڵەکانی نێوەندگیری.

کۆشکی سپی، دوێنێ چوارشەممە جەختی لە بوونی گەشبینی کردەوە سەبارەت بە دەرفەتەکانی گەیشتن بە ڕێککەوتن لەگەڵ ئێران.

کارۆلین لیڤێت، وتەبێژی کۆشکی سپی لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند: پێدەچێت دانوستانەکانی داهاتوو لەگەڵ ئێران لە ئیسلام ئاباد بن و ئەو وڵاتەش تاقە نێوەندگیرە، ئاماژەی بەوەش کرد ئێمە هێشتا بە چڕی سەرقاڵی دانوستانەکانین سەبارەت بە ئێران.

وتیشی: گفتوگۆکان سەبارەت بە ئێران بەرهەمدار و بەردەوامن و ئەمەش ئەو دۆخەیە کە ئێستا تێیداین، ئاماژەی بەوەش کرد لە ئێستادا گفتوگۆی بەردەوام هەیە سەبارەت بە ئەگەری ئەنجامدانی گفتوگۆی ڕاستەوخۆ لەگەڵ ئێران.

جەختیشی کردەوە: هەست بە گەشبینی دەکەین سەبارەت بە دەرفەتەکانی گەیشتن بە ڕێککەوتن لەگەڵ ئێران