بەغدا - INA
دەستەی کەشناسی، ئەمڕۆ پێنجشەممە، وردەکاریی دۆخی کەشوهەوای وڵاتی بۆ ڕۆژانی داهاتوو ڕاگەیاند، هاوکات پێشبینی بارانبارین و هەورەبروسکەی کرد لە سەرەتای هەفتەی داهاتوودا.
ڕاگەیەندراوێکی دەستەکە کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) نێردراوە، ئاماژەی بەوە کردووە: سبەی هەینی، کەشوهەوا ساماڵ دەبێت لەگەڵ هەندێک پەڵەهەور لە سەرانسەری وڵاتدا، و پلەکانی گەرما بە گشتی ڕوو لە بەرزبوونەوە دەکەن.
هەروەها هاتووە، بەرزترین پلەکانی گەرما بۆ سبەی هەینی لە پارێزگاکانی عێراق بەم شێوەیە دەبێت:
هەولێر ٢٦ پلە
نەینەوا ٢٧ پلە
کەرکوک ٢٨ پلە
ئەنبار ٣٠ پلە
سەڵاحەدین و دیالە ٣١ پلە
بەغدا و کەربەلای پیرۆز ٣٢ پلە
نەجەفی ئەشرەف و بابل و واست و دیوانییە و موسەنا ٣٣ پلە
زیقار و میسان و بەسرە ٣٤ پلە.
ڕاگەیەندراوەکە ئاماژەی بەوەش کردووە: ڕۆژی شەممە ئاسمان هەور دەبێت لەگەڵ بارانبارینی مامناوەند کە لە دوای نیوەڕۆوە لە ناوچەی ناوەڕاست خوڕتر دەبێت و هەورەبروسکەی لەگەڵ دەبێت. با لە ئاڕاستەی باشووری ڕۆژهەڵاتەوە دەبێت و خێراییەکەی مامناوەند دەبێت، بەڵام لە ناوچەی ناوەڕاست چالاک دەبێت بۆ (٥٠) کم لە کاتژمێرێکدا و دەبێتە هۆی بەرزبوونەوەی تۆزوخۆڵ. پلەکانی گەرما لە ناوچەکانی ناوەڕاست و باشوور کەمێک بەرز دەبنەوە و لە ناوچەی باکوور چەند پلەیەک دادەبەزن. مەودای بینین (٦-٨) کم دەبێت و لە ناوچەکانی باران و تۆزوخۆڵدا بۆ (٢-٤) کم کەمدەبێتەوە.
سەبارەت بە دۆخی کەشوهەوای ڕۆژی یەکشەممە: ئاسمان نیمچە هەور دەبێت و وردە وردە دەگۆڕێت بۆ هەور لە ناوچەکانی ناوەڕاست و باشوور، و لە ناوچەی باکوور ئاسمان هەور دەبێت لەگەڵ بارینی تاوەبارانی مامناوەند لە سەرانسەری وڵاتدا. پلەکانی گەرما بە گشتی دادەبەزن. مەودای بینین (٨-١٠) کم دەبێت و لە کاتی بارانباریندا بۆ (٥-٧) کم کەمدەبێتەوە.
هەروەها دەربارەی کەشوهەوای ڕۆژی دووشەممە هاتووە: ئاسمان هەور دەبێت لەگەڵ بارینی تاوەبارانی مامناوەند، و دوای نیوەڕۆ کەشوهەوا وردە وردە بەرەو باشبوون دەچێت لە ناوچەکانی ڕۆژئاوای وڵاتەوە. پلەکانی گەرما لە ناوچەی ناوەڕاست چەند پلەیەک دادەبەزن و لە ناوچەکانی باشوور و باکوور نزیک دەبن لە پلەکانی گەرمای ڕۆژی پێشوو. مەودای بینین (٨-١٠) کم دەبێت و لە کاتی بارانباریندا بۆ (٥-٧) کم کەمدەبێتەوە