بەغداد - INA
سەرۆکی هاوپەیمانی نەهجی نیشتمانی عەبدولحسێن موسەوی، ئەمڕۆ چوارشەممە، جەختی لە پێویستی پەنابردن بۆ دیالۆگ و گرتنەبەری ڕێڕەوە دیپلۆماسییەکان کردەوە.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی هاوپەیمانییەکە لە بەیاننامەیەکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، دەڵێت: "سەرۆکی هاوپەیمانی نەهجی نیشتمانی عەبدولحسێن موسەوی، پێشوازی لە باڵیۆزی شانشینی یەکگرتوو لە عێراق عیرفان سدیق، و ، ڕاوێژکاری سیاسی بێت ویڵسۆن کرد، و "لە دیدارەکەدا باس لە دیارترین پێشهاتەکانی گۆڕەپانی نیشتمانی و ناوچەیی کراوە، جگە لە تاوتوێکردنی ڕێگەکانی بەهێزکردنی پەیوەندییەکانی نێوان هەردوو وڵاتی دۆست".
بەیاننامەکە ئەوەشی خستۆتەڕوو: "لە دیدارەكەدا جەخت لە پێویستی پەنابردن بۆ دیالۆگ و گرتنەبەری ڕێڕەوە دیپلۆماسییەکان کراوەتەوە"، و هەردوولا تەئكیدیان کردۆتەوە لەسەر "گرنگی کەمکردنەوەی گرژییەکان و چەسپاندنی سەقامگیری لە ناوچەکەدا کە یەکێکە لە دیارترین ناوەندەکانی وزە لە جیهاندا".
بەگوێرەی بەیاننامەکە، موسەوی دووبارە جەختی کردۆتەوە لەسەر "پێداگری چوارچێوەی هەماهەنگی بۆ یەکلاکردنەوەی پێکهێنانی حکومەتی نوێ لە نزیکترین کاتدا"، ئاماژەی بەوەشکردووە: "کەشێکی ئەرێنی و بنیادنەر لە نێوان هێزە جیاوازەکاندا هەیە و ڕێککەوتنی تەواو هەیە لەسەر هەڵبژاردنی کابینەیەکی وزاری بەهێز کە توانای بەرەوپێشبردنی ڕەوشی وڵات و ڕووبەڕووبوونەوەی تەحەددییەکانی هەبێت".



