بەغداد – INA
ئەمڕۆ چوارشەممە، سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران، محەمەد شیاع سودانی، بەبۆنەی هاتنەوەی جەژنی سەری ساڵی ئێزیدییەکان پیرۆزبایی کرد و جەختیکردەوە: بەردەوامین لە پێشکەشکردنی پشتگیری تەواو بۆ ڕۆڵەکانی ئەم پێکهاتەیە و دابینکردنی مافەکانیان.
سەرۆک وەزیران لە پۆستێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی (X)، كە ئاژانسی هەواڵی عێراقی بەدواداچوونی بۆ كردووە، ڕایگەیاند: "جوانترین پیرۆزبایی ئاراستەی ڕۆڵەکانی گەلەکەمان لە پێکهاتەی ئێزیدی لە عێراق و تەواوی جیهان دەکەین بەبۆنەی هاتنەوەی جەژنی سەری ساڵی ئێزیدی، هیوای جەژنێکی خۆش و داهاتوویەکی پڕ لە ئاشتی و ئارامی و خۆشەویستییان بۆ دەخوازین".
وتیشی: "لەم بۆنەیەدا، قوربانییەکانی ئێزیدییەکان لە بەرگریکردن لە شارەکانیان لە بەرامبەر تاقمە تیرۆریستەکانی داعش بەرز دەنرخێنین"، جەختیشیکردەوە لەسەر "بەردەوامبوون لە پێشکەشکردنی پشتگیری تەواو بۆیان، و پابەندبوونمان بە دابینکردنی مافەکانیان، جێبەجێکردنی داواکارییەکانیان و ئاوەدانکردنەوەی ناوچەکانیان، ئەمەش ئەو ڕێچکەیەیە کە حکومەتەکەمان سوور بووە لەسەر جێبەجێکردنی، لەبەر باوەڕبوونی بەوەی کە چەسپاندنی چەمکی هاوڵاتیبوون و چەسپاندنی دادپەروەری و پاراستنی مافەکان، کۆڵەکەی سەرەکییە بۆ بنیادنانی دەوڵەتێکی بەهێز و خاوەن سەروەری کە خزمەتی هەموو هاوڵاتیانی بکات".



