بەغداد – INA

ئەنجومەنی باڵای دادوەری، ئەمڕۆ چوارشەممە، دەرچوونی هەر گشتاندنێکی فەرمی سەبارەت بە کاراکردنی یاسای گۆڕینی سزای زیندانی بۆ پارە ڕەتکردەوە.

دادگا لە بەیاننامەیەکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، دەڵێت: "سەنتەری ڕاگەیاندنی ئەنجومەنی باڵای دادوەری ئەو هەواڵانە ڕەتدەکاتەوە کە لە هەندێک لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوبوونەتەوە سەبارەت بە دەرچوونی گشتاندنێک لە ئەنجومەنەکەوە بۆ سەرۆکایەتیی دادگاکانی تێهەڵچوونە بە ناونیشانی (کاراکردنی یاسای بەدەل نەقدی)".

سەنتەری ڕاگەیاندن، بەپێی بەیاننامەکە، جەختیکردەوە کە: "ئەو بڵاوکراوەیە ساختەیە و هیچ بنەمایەکی ڕاستی نییە، هەروەها ئەو پلاتفۆرمانەی پڕوپاگەندە بۆ ئەم جۆرە هەواڵانە دەکەن ماڵپەڕی وەهمین و هیچ پەیوەندییەکیان بە دەسەڵاتی دادوەرییەوە نییە."

لە کۆتاییدا داوای لە سەرجەم دەزگاکانی ڕاگەیاندن کرد کە: "وردبین بن و تەنها پشت بە سەرچاوە فەرمییەکان ببەستن لە گواستنەوەی هەواڵ و زانیارییەکاندا."