بەغداد – INA

سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران، هەیبەت حەلبووسی، ئەمڕۆ چوارشەممە، پیرۆزبایی لە گەلی ئێزیدی کرد بەبۆنەی هاتنی سەری ساڵی ئێزیدییەوە، و هاوکات جەختی لە گرنگی پشتگیریکردنی هەوڵە نیشتمانییەکان کردەوە بۆ بەدیهێنانی دادپەروەری بۆیان.

حەلبووسی لە بەیاننامەیەکدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی نێردراوە، دەڵێت: "گەرمترین پیرۆزبایی و دەستخۆشی ئاڕاستەی ڕۆڵەکانی گەلی ئێزیدی لە عێراق و جیهان دەکەین بەبۆنەی هاتنی سەری ساڵی ئێزیدییەوە، هیوای ڕۆژانێکی پڕ لە خێر و ئارامی و ئاشتییان بۆ دەخوازین."

سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران بەم بۆنەیەوە جەختی کردەوە لەسەر: "گرنگی پشتگیریکردنی هەوڵە نیشتمانییەکان بۆ بەدیهێنانی دادپەروەری بۆ ئێزیدییەکان و مسۆگەرکردنی مافەکانیان، بە شێوەیەک کە دادپەروەری بەدیبهێنێت و پێکەوەژیانی ئاشتییانە و سەقامگیری کۆمەڵایەتی بەهێز بکات."

وتیشی: "هەموو ساڵێک ڕۆڵەکانی گەلی ئێزیدیمان لە خێر و خۆشیدا بن، لە خوای گەورە داواکارین ئەم بۆنەیە لە عێراقدا بە ئاسایش و گەشەسەندن بکاتەوە."