نێودەوڵەتی – INA

کەناڵی "سی ئێن ئێن"ی ئەمریکی، ئەمڕۆ چوارشەممە، بڵاویکردەوە کە دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا، ئەرکی دۆزینەوەی دەرچەیەکی دیپلۆماسی بۆ کۆتاییهێنان بە شەڕ لەگەڵ ئێران بە سپاردووە بە جەی دی ڤانس، جێگری خۆی و هەردوو نێردراوەکەی "ویتکۆف" و "کۆشنەر".

سی ئێن ئێن لە زاری چەند سەرچاوەیەکەوە گواستوویەتییەوە: "پێشبینی دەکرێت جێگری سەرۆکی ئەمریکا سەرکردایەتی گەڕێکی دووەمی ئەگەریی گفتوگۆکان لەگەڵ بەرپرسانی ئێران بکات،" ئاماژەی بەوەش کردووە کە "پێشبینی دەکرێت ویتکۆف و کۆشنەریش شانبەشانی ڤانس بەشداری لە کۆبوونەوەیەکی دووەمی ئەگەری لەگەڵ ئێران بکەن."

هەروەها دەڵێت: "ترەمپ ئەرکی دۆزینەوەی دەرچەیەکی دیپلۆماسی بۆ شەڕەکەی بە ڤانس و ویتکۆف و کۆشنەر سپاردووە و متمانەی تەواوی بە تواناکانیان هەیە بۆ بەدیهێنانی ئەو ئامانجە."