بەغداد – INA
بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی گشتی، ئەمڕۆ سێشەممە، ئاگادارییەکی سەبارەت بە داخستنی ڕێگایەک لە بەغداد بە مەبەستی چاککردن بڵاوکردەوە.
بەڕێوەبەرایەتییەکە لەراگەیندراوەكەدا ئاژانسی هەواڵی عێراقی(INA) كەوتووە تێیدا ڕایگەیاند: "ئاگاداری بەکارهێنەرانی ڕێگاوبان دەکەینەوە کە ڕێگای سەر (پردی بنووک) لە لای ناوچەی (شەعب) بە ئاراستەی زانکۆی ئیمام سادق دادەخرێت، بەهۆی ئەنجامدانی کارەکانی قیرتاوکردن ، کە لە کاتژمێر ٢٢:٠٠ی ئەمشەوەوە دەستپێدەکات تاوەکو کاتژمێر ٠٥:٠٠ی بەیانی". ئاماژەی بەوەش کردووە کە "کارمەندانی فەرمانگە پەیوەندیدار و خزمەتگوزارییەکان سەرقاڵی تەواوکردنی ئەم کارەن لە زووترین کاتدا".
هەروەها هاتووچۆ ئامۆژگاری شۆفێرانی کردووە کە ڕێگای جێگرەوە بەکاربهێنن تا تەواوبوونی چاککارییەکە، و ڕێڕەوی هاتوچۆکە دەگوازرێتەوە بۆ سەر شاڕێی (قەنات جەیش).