نێودەوڵەتی – INA
سکۆت بێسێنت، وەزیری گەنجینەی ئەمریکا، ئەمڕۆ سێشەممە پێشبینی کۆتاییهاتنی جەنگ لە ئێران و دابەزینی نرخەکانی کرد.
وەزیری گەنجینەی ئەمریکا ڕایگەیاند: "پێشبینی دەکەم جەنگ لە ئێران کۆتایی بێت و نرخەکان دابەزین بەخۆیانەوە ببینن."
پێشتریش هەر ئەمڕۆ سێشەممە، ئاژانسی بلومبێرگ بڵاویکردەوە کە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا و ئێران تاوتوێی ئەنجامدانی گفتوگۆ دەکەن بە مەبەستی درێژکردنەوەی ماوەی ئاگربەست، پێش ئەوەی هەفتەی داهاتوو وادەکەی کۆتایی بێت.