نێودەوڵەتی – INA

دۆناڵد ترامپ، سەرۆکی ئەمریکا، ئەمڕۆ سێشەممە جەختی کردەوە کە لەوانەیە لە ماوەی دوو ڕۆژی داهاتوودا دەستپێکردنەوەی دانوستانەکان لەگەڵ ئێران لە پایتەختی پاکستان بەڕێوەبچێت.

ترامپ لە لێدوانێکدا بۆ ڕۆژنامەی "نیویۆرک پۆست" ڕایگەیاند: "پێدەچێت لە ماوەی دوو ڕۆژی داهاتوودا گفتوگۆکان لەگەڵ ئێران لە پاکستان سازبکرێن."

ئەوەشی هاتووه‌: "ئێمە زیاتر مەیل و ئارەزوومان بۆ ئەوە هەیە بچینە پاکستان بۆ ئەنجامدانی گفتوگۆکان سەبارەت بە ئێران."