اربیل – INA
دەزگای دژەتیرۆری کوردستان، ئەمڕۆ سێشەممە، خستنەخوارەوەی دوو فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی (درۆن) لە هەولێر ڕاگەیاند، بەبێ ئەوەی هیچ زیانێکی گیانی لێ بکەوێتەوە.
دژەتیرۆری کوردستان لەراگەیندراوەكەدا ئاژانسی هەواڵی عێراقی(INA) كەوتووە تێیدا هاتووە، بە گوێرەی زانیارییەکانی دژەتیرۆری کوردستان، ئەمڕۆ سێشەممە دوو درۆنی بۆمبڕێژکراو کە لە خاکی ئێرانەوە ئاراستەی پارێزگای هەولێر کرابوون لە ڕێگەی فڕۆکەی جەنگییەوە تێکشکێندران و خرانە خوارەوە، خۆشبەختانە هیچ زیانێکی گیانی و ماددییان لێ نەکەوتەوە.


