نێودەوڵەتی – INA
پێشبینی دەکرێت ساڵی ٢٠٢٨ تاقیکردنەوە ئاسمانییەکانی فڕۆکە جەنگییە نوێیەکەی ئەمریکا بێت بە ناوی F-47 بهخۆیهوه دهبینێت کە کۆمپانیای "بۆینگ" لە چوارچێوەی پڕۆگرامی NGAD پەرەی پێ دەدات، وەک ئەوەی گۆڤاری "کریلیا ڤوینی" (باڵەکانی جەنگ) بڵاوی کردووەتەوە.
پنتاگۆن داوای تەرخانکردنی ٥ ملیار دۆلاری بۆ ساڵی داهاتوو کردووە بە مەبەستی خێراکردنی کارەکانی پەرەپێدانی ئەم فڕۆکە جەنگییە نوێیە، ئەم بڕە پارەیەش دەخرێتە سەر ئەو ٣.٤ ملیار دۆلارەی کە پێشتر تەرخانکرابوو، چونکە ئەم پڕۆگرامە وەک ئەولەویەت سەیر دەکرێت.
لەگەڵ ئەوەشدا، پڕۆژەی پەرەپێدانی فڕۆکەی جەنگیی دەریایی نەوەی داهاتوو F/A-XX لە شوێنی خۆی چەقیوە و تەنها ١٤٠ ملیۆن دۆلاری بۆ تەرخانکراوە لەبری ئەو ١.٧ ملیار دۆلارەی کە چاوەڕوان دەکران؛ واشنتۆن دەترسێت لەوەی کەرتی پیشەسازی نەتوانێت بەرگەی دوو پڕۆژەی ئاڵۆزی لەم قەبارەیە بگرێت.
بڕیار وابوو فڕۆکەی F-47 ببێتە جێگرەوەی فڕۆکەکانی F-22، بەڵام ئێستا بڕیار دراوە پێکەوە کار بکەن، بەو پێیەی فڕۆکەی جۆری دووەم (F-22) لەگەڵ فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی هاوەڵدا تێکەڵ دەکرێت.
جێی ئاماژەیە، نموونە سەرەتاییەکانی پڕۆگرامی NGAD ماوەی حەوت ساڵە لەژێر تاقیکردنەوەدان و ئەو فڕۆکانە سەدان کاتژمێر فڕیون، بەڵام لەم ماوەیەدا لە هیچ شوێنێک دەرنەکەوتوون، ئەمەش ئاماژەیە بۆ ئاستێکی بەرزی نهێنیپارێزی.
هێزی ئاسمانیی ئەمریکا پلانی هەیە لانی کەم ١٨٥ فڕۆکە بکڕێت، و ڕەنگە نرخی هەر فڕۆکەیەکیان بگاتە ٣٠٠ ملیۆن دۆلار.
سەرچاوە: ئاژانسەکان


