بەغدا – INA

سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شیاع سودانی، ئەمڕۆ سێشەممە، دووپاتی کردەوە کە عێراقییەکان ئەمڕۆ لە سایەی سیستمێکی دیموکراسیی دەستووریی فرەییدا بە کەرامەتەوە دەژین.

سەرۆک وەزیران لە تدوونەیەکدا لە سەکۆی (X) کە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) بڵاویكرده‌وه‌ تێیدا ڕایگەیاند: "بە خەمێکی قووڵ و یادکردنەوەیەکی پڕ لە ئازارەوە، ٣٨ـەمین ساڵیادی ئەو تاوانە ڕەگەزپەرستانەمان بەسەردا دێت کە ڕژێمی دیکتاتۆری لەناوچوو و باندە تاوانبارەکانی دژی ڕۆڵەکانی گەلی کوردمان لە (شاڵاوە دڕندانەکانی ئەنفال)دا ئەنجامیان دا."

هەروەها وتی: "لە ڕۆژانی وەک ئەمڕۆدا و زیاتر لە سێ دەیە لەمەوبەر، کەسوکاری کوردی بێوەیمان لە شار و گوند و شارۆچکەکاندا، ڕووبەڕووی قێزەونترین جۆری کوشتن و ئەشکەنجەدان بوونەوە کە لە دەرەوەی هەموو بەها و دابونەریت و یاساکان بوو."

لە درێژەی نووسینه‌كه‌یدا هاتووە: "کاتێک یادی ئەو شاڵاوە تاوانکارییانە دەکەینەوە کە دەرهەق بە ڕۆڵەکانی گەلی کوردمان ئەنجام دران، ئەمڕۆ شانازی بە یەکپارچەیی وڵاتەکەمان و برایەتی پێکهاتە و نەتەوەکانی دەکەین، لە سایەی سیستمێکی دیموکراسیی دەستووریی فرەییدا، کە تێیدا سەرجەم عێراقییەکان بە کەرامەتەوە دەژین و ئازادن بێ هیچ جیاکاری و بەئامانجگرتن و تفرەقەیەک."