وەرزش – INA

ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەممە، یارییەکانی گەڕانەوەی قۆناغی چارەکی کۆتایی (قۆناغی هەشت)ی خولی پاڵەوانەکانی ئەوروپا دەستپێدەکەن.

بەرشەلۆنە دەبێتە میوانی ئەتلەتیکۆ مەدرید لە رووبەڕووبوونەوەیەکی تەواو ئیسپانیدا بە مەبەستی یەکلاییکردنەوەی سەرکەوتن بۆ قۆناغی نیوەی کۆتایی.

ئەتلەتیکۆ مەدرید توانی لە یاریی چووندا لە نێو یاریگای بەرشەلۆنە بە ئەنجامی ٢-٠ سەرکەوتن بەدەستبهێنێت، بەوەش وەک نزیکترین تیم بۆ گەیشتن بە قۆناغی داهاتوو دەردەکەوێت.

لە بەرامبەردا، لیڤەرپوولی ئینگلیزی پێشوازی لە پاریس سان جێرمانی فەرەنسی دەکات لە ڕووبەڕووبوونەوەیەکی تری بەهێزدا.

لە یاریی چووندا، پاریس سان جێرمان توانیبووی بە ئەنجامی ٢-٠ لە لیڤەرپوول بباتەوە.