نێودەوڵەتی – INA
وەزیری دەرەوەی ڕووسیا، سێرگی لافرۆف، ئەمڕۆ سێشەممە، بە سەردانێکی فەرمی گەیشتە چین و لە چوارچێوەی سەردانەکەیدا لەگەڵ وانگ یی، هاوتا چینییەکەی کۆدەبێتەوە، بە مەبەستی تاوتوێکردنی کۆمەڵێک دۆسیەی ناوچەیی، لەوانە قەیرانی ئۆکرانیا و بارودۆخی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست.
چاوەڕوان دەکرێت هەردوو وەزیر لە میانی گفتوگۆکانیاندا، بە شێوەیەکی ورد ئاڵوگۆڕی بیروڕا دەربارەی چەند پرسێکی گەرم و ناوچەیی بکەن، لەوانە قەیرانی ئۆکرانیا و بارودۆخی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست.
پێشتر وەزارەتی دەرەوەی ڕووسیا ڕایگەیاندبوو کە هەردوو وەزیر باسی هاوکارییە دووقۆڵییەکان، ئاسۆکانی پەیوەندی لە ئاستە جیاوازەکان و هەماهەنگی لە گۆڕەپانی نێودەوڵەتیدا دەکەن، بە جەختکردنەوە لەسەر کارکردنی هاوبەش لە ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان، گرووپی برێکس، ڕێکخراوی شەنگهای بۆ هاوکاری، گرووپی بیست، کۆڕبەندی هاوکاریی ئابووریی وڵاتانی ئاسیا و زەریای هێمن (APEC) و میکانیزم و کۆڕبەندە فرەلایەنەکانی دیکە.
سەرچاوە: ڕووسیا ئهلیوم



