بەدواداچوون – INA
ئەمڕۆ دووشەممە، ئەمینداری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان، ئەنتۆنیۆ گۆتێرێس، داوای تەواوکردنی دانوستانەکانی نێوان ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا و ئێران، و پابەندبوون بە ئاگربەستی کرد.
گۆتێرێس لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند: "پێویستە دانوستانەکانی ئەمریکا و ئێران تەواو بکرێن، و پابەندبوون بە ئاگربەست هەبێت، هەروەها دەبێت هەموو لایەنەکان ڕێز لە سەلامەتی گەشتی دەریایی لە گەرووی هورمزدا بگرن".



