بەغدا – INA

ئەمڕۆ دووشەممە، سەرۆک کۆمار نزار ئامێدی، جەختی کردەوە لەسەر گرنگیی یەکخستنی هەوڵەکانی نێوان دامەزراوە ئەمنی و سیاسییەکان بۆ پاراستنی ئاسایش و سەقامگیریی عێراق.

لە ڕاگەیەندراوێکی سەرۆکایەتی کۆماردا کە دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) کەوتووە، هاتووە: "سەرۆک کۆمار نزار ئامێدی، لە کۆشکی بەغدا پێشوازی کرد لە ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتیمانی قاسم ئەعرەجی، کە پیرۆزبایی خۆی پێشکەش بە سەرۆک کۆمار کرد بەبۆنەی هەڵبژاردنی وەک سەرۆک کۆمار"، و هیوای "سەرکەوتنی بۆ خواست لە ڕاپەڕاندنی ئەرکە نیشتمانییەکانیدا".

بەپێی ڕاگەیەندراوەکە، سەرۆک کۆمار سوپاس و پێزانینی خۆی بۆ ئەم سەردانە دەربڕی و جەختی کردەوە لەسەر "گرنگیی یەکخستنی هەوڵەکانی نێوان دامەزراوە ئەمنی و سیاسییەکان بۆ پاراستنی ئاسایش و سەقامگیریی عێراق".

لە کۆتایی ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە: "لە دیدارەکەدا باس لە دوایین پەرەسەندنە ئەمنییەکانی وڵات و ئەو تەحەدییانە کرا کە ڕووبەڕووی دەزگا ئەمنییەکان دەبنەوە، لەگەڵ تاوتێکردنی ڕێگاکانی بەهێزکردنی هەماهەنگی و هاوکاری بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی هەڕەشەکان و چەسپاندنی سەقامگیری".