بەدواداچوون - INA
ئەمڕۆ دووشەممە، وەزارەتی بەرگریی ئێران، ڕایگەیاند، دۆناڵد ترامپی سەرۆکی ئەمریکا لە هەر هەوڵێکی دەستوەردانی سەربازی لە گەرووی هورمزدا شکست دەهێنێت.
وەزارەتەکە لە ڕاگەیەندراوێکدا کە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) بەدواداچوونی بۆ کردووە، ڕایگەیاند: "دۆناڵد ترامپی سەرۆکی ئەمریکا لە هەر هەوڵێکی دەستوەردانی سەربازی لە گەرووی هورمز و دەریای عوماندا شکست دەهێنێت".
ئاماژەی بەوەشکرد: "هەر دەستوەردانێکی سەربازی لە گەرووەکەدا دەبێتە هۆی پەرەسەندنی قەیرانەکە و ناسەقامگیری لە ئاسایشی وزەی جیهانیدا".



