بەدواداچوون – INA

ئەمڕۆ دووشەممە، ماڵپەڕی ئاکسیۆس، بوونی پەیوەندی بەردەوامی لە نێوان ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا و ئێران ڕاگەیاند، هاوکات ئاماژەی بەوە کرد کە پێشکەوتن هەیە بەرەو هەوڵی گەیشتن بە ڕێککەوتن.

ماڵپەڕی ئاکسیۆس لە زاری بەرپرسێکی ئەمریکییەوە بڵاویکردەوە: "واشنتن لە کاتی دانوستانەکاندا پێشنیاری بۆ تاران کردووە کە پیتاندنی یۆرانیۆم بۆ ماوەی 20 ساڵ ڕابگرێت، لە بەرامبەردا ئێران بە پێشنیارکردنی ماوەیەکی کورتتر وەڵامی داوەتەوە"، جەختیشی کردەوە کە "پەیوەندی بەردەوام لەگەڵ تاران هەیە و بەرەو هەوڵی گەیشتن بە ڕێککەوتن پێش دەکەوین".

ڕوونیشیکردەوە، "وەفدی ئێرانی پێشنیاری پرۆسەیەکی کەمکردنەوەی پیتاندنی یۆرانیۆمی کردووە کە لەژێر چاودێریدا بێت، لەبری ئەوەی بۆ ماوەی 20 ساڵ ڕایبگرێت".