بەدواداچوون – INA

ڕۆژنامەی وۆڵ ستریت جۆرناڵی ئەمریکی ڕایگەیاند، کاریگەریی ئەو گەمارۆ دەریاییەی سەر ئێران کە پێش چەند کاتژمێرێک بەپێی فەرمانەکانی دۆناڵد ترامپی سەرۆکی ئەمریکا دەستی پێکرد، بە خێرایی دەرناکەوێت.

ڕۆژنامەکە لە زاری بەرپرسێکی ئەمریکییەوە بڵاویکردەوە: "زیاتر لە 15 کەشتیی جەنگیی ئەمریکی بەشدارن لە گەمارۆ دەریاییەکەی سەر ئێران، و کەشتییە جەنگییە ئەمریکییەکان لە دەرەوەی گەرووی هورمز کار دەکەن بۆ دوورکەوتنەوە لە هەڕەشەکانی ئێران".

ئاماژەی بەوەش کردووە کە "ئەمریکا خاوەنی کەشتییەکی فڕۆکەهەڵگر و چەندین تێکشکێنەر و کەشتییەکی نیشتنەوەی ئاوی-وشکانی و کەشتییە جەنگییەکانی دیکەیە لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست"، تیشکیشی خستووەتە سەر ئەوەی کە "کاریگەریی گەمارۆ دەریاییەکەی سەر ئێران بە خێرایی دەرناکەوێت، بەڵکو کاتی دەوێت".