بەغدا - INA - محەمەد تالبی
ئەمڕۆ دووشەممە، وەزارەتی گواستنەوە، ڕێکارەکانی خۆی بۆ قەرەبووکردنەوەی کەمیی داهاتی هێڵە ئاسمانییەکانی عێراق بەهۆی وەستانی گەشتەکانەوە ڕاگەیاند، هاوكات ئاماژەی بەوە کرد کە قۆناغی داهاتوو گەڕانەوەی قۆناغ بە قۆناغی گەشتەکان بۆ هەموو شوێنەکان بەخۆوە دەبینێت.
وتەبێژی وەزارەت، مەیسەم سافی، بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی ڕاگەیاند: "پلیتی ئەو گەشتە ئاسمانییانەی کە بەهۆی بارودۆخی جەنگەوە وەستاون یان دواخراون، هێشتا کاران و دەکرێت جارێکی تر بەکاربهێنرێنەوە، ئەمەش لە ڕێگەی سەردانیکردنی سەنتەرەکانی بڕینی بلیت لە ناوەوە و دەرەوەی عێراق بۆ کاراکردنەوەیان."
ئەوەشی خستە ڕوو کە "کۆمپانیای گشتیی هێڵە ئاسمانییەکانی عێراق، بەهۆی وەستانی گەشتەکان لە ماوەی ڕابردوودا تووشی سستییەکی تەواو بووە،" ئاماژەی بەوەش کرد کە "قۆناغی داهاتوو گەڕانەوەی تدریجی بۆ تەواوی ڕێڕەوەکان بەخۆوە دەبینێت."
ئاماژەی بەوەش کرد کە "کۆمپانیاکە کار دەکات بۆ ڕێکخستنەوەی خەرجییەکان و دانانی پلانێک بۆ زیادکردنی ژمارەی گەشتەکان و پەرەپێدانیان، تا هاوسەنگییەک لە نێوان ماوەی وەستان و مانگەکانی داهاتوودا دروست بکات،" جەختیشی کردەوە کە "ئەوەی ڕوویداوە کەمبوونەوەی داهات بووە نەک زیان."


