بەغدا – INA
ئەمڕۆ دووشەممە، سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران، محەمەد شیاع سودانی، جەختی لە گرنگیی تەواکاری لە کارەکاندا لە نێوان حکومەتی فیدراڵی و هەموو حکومەتە خۆجێییەکان کردەوە.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران لە ڕاگەیەندراوێکدا کە دەستی ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) کەوتووە، ڕایگەیاند: "سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران، محەمەد شیاع سودانی، پێشوازی لە یوسف مەککی گەناوی، پارێزگاری نەجەفی ئەشرەف کرد، و لە دیدارەکەدا باس لەو پڕۆژانە کرا کە لە پارێزگاکەدا جێبەجێ دەکرێن، لەگەڵ هەوڵە بەردەوامەکان بۆ تەواوکردنیان بە مەبەستی خزمەتکردنی هاوڵاتییان، هەروەها بەهۆی تایبەتمەندی پارێزگای نەجەفی ئەشرەف کە ساڵانە ملیۆنان سەردانکەر ڕووی تێدەکەن."
بەپێی ڕاگەیەندراوەکە، سەرۆک وەزیران جەختی کردەوە لەسەر "گرنگیی تەواکاری لە کارکردنی نێوان حکومەتی فیدراڵی و هەموو حکومەتە خۆجێییەکان،" هاوكات جەختیشی لەسەر پێویستی ئەوە کردەوە کە "ئەو پڕۆژانەی لە پارێزگاکان جێبەجێ دەکرێن، دەبێت گونجاو بن لەگەڵ ئەو پڕۆژە گەورانەی کە حکومەت لە چوارچێوەی بەرنامە گەشەپێدانییەکانیدا دایناون."


