بەدواداچوون - INA

ئەمڕۆ دووشەممە ، وەزیری دەرەوەی تورکیا، هاکان فیدان، جەختی کردەوە کە گونجاو نییە وڵاتان دەستوەردان بکەن بۆ کردنەوەی گەرووی هورمز.

وەزیری دەرەوەی تورکیا لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند: "گونجاو نییە وڵاتان دەستوەردان بکەن بۆ کردنەوەی گەرووی هورمز، دەبێت ڕێگری لە جووڵەی هاتوچۆ لە گەرووی هورمز نەکرێت و نابێت هیچ وڵاتێکیش باج بۆ تێپەڕبوون لێی بدات."

ئاماژەی بەوەشکرد: "پێویستە گەرووی هورمز لە ڕێگەی دیپلۆماسییەوە بکرێتەوە، چونکە بڵاوەپێکردنی هێزی نێودەوڵەتی لە گەرووەکەدا ڕووبەڕووی سەختی دەبێتەوە،" هاوکات ئاماژەی بەوەشکرد "ئەوەی لە لوبنان ڕوودەدات بەشێکە لە سیاسەتە فراوانخوازییەکانی (ئیسرائیل) و ڕەنگە قەیرانەکەی ناو ئەو وڵاتە بگۆڕێت بۆ ململانێیەکی ناوچەیی."