بەغدا – INA

ئەمڕۆ دووشەممە، دەستەی کەشناسی، وردەکاریی دۆخی کەشوهەوای وڵاتی بۆ ڕۆژانی داهاتوو ڕاگەیاند، هاوکات پێشبینی بارانبارین و بەرزبوونەوەی تۆز و خۆڵ و بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرمای کردووە.

لە ڕاگەیەندراوێکی دەستەکەدا کە دەستی ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) کەوتووە، هاتووە: "سێشەممە کەشوهەوا ساماڵ دەبێت و هەندێکجار هەور پەیدا دەبێت، پلەکانی گەرما لە ناوچەکانی ناوەڕاست و باشوور نزیک دەبن لە تۆمارەکانی پێشوو و لە ناوچەی باکوور کەمێک بەرز دەبنەوە."

هەروەها هاتووە: "بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بۆ سبەینێ سێشەممە لە هەموو پارێزگاکانی عێراق بەم شێوەیەیە: نەینەوا 17، سلێمانی 19، دهۆک و هەولێر 20، میسان 23، ئەنبار و کەرکوک 24، بەغدا 25، واست و دیالە و کەربەلای پیرۆز و زیقار 26، سەڵاحەدین 27، نەجەفی ئەشرەف و بابل و دیوانییە و موسەنا 28، و بەسڕە 29."

ئاماژەی بەوەش کرد، "کەشوهەوای ڕۆژی چوارشەممە هەوری تەواو بۆ نیمچە هەور دەبێت، و پلەکانی گەرما بە گشتی کەمێک بەرز دەبنەوە بەراورد بە ڕۆژی پێشوو."

ئەوەشی خستە ڕوو، "ڕۆژی پێنجشەممە کەشوهەوا نیمچە هەور و هەندێکجار هەوری تەواو دەبێت، پلەکانی گەرما لە ناوچەکانی ناوەڕاست و باشوور وەک خۆیان دەمێننەوە و لە ناوچەی باکوور چەند پلەیەک بەرز دەبنەوە."

لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە، "کەشوهەوای ڕۆژی هەینی نیمچە هەور بۆ هەوری تەواو دەبێت لەگەڵ بارینی لێزمە بارانی مامناوەند کە هەندێکجار هەورەبرووسکەی لەگەڵدایە لە بەشە ڕۆژئاواییەکانی ناوچەکانی ناوەڕاست و باشوور، با لە ئاراستەی باشووری ڕۆژهەڵاتەوە دەبێت بە خێراییەکی کەم بۆ مامناوەند، و هەندێکجار چالاک دەبێت لە بەشە ڕۆژئاواییەکانی ناوچەکانی ناوەڕاست و باشوور بۆ (30-40) کم/کەژێر کە دەبێتە هۆی بەرزبوونەوەی تۆز و خۆڵ، پلەکانی گەرماش لە سەرانسەری وڵات چەند پلەیەک بەرز دەبنەوە، مەودای بینین (8-10) کم دەبێت و لە کاتی باران و تۆز و خۆڵدا دەبێتە (5-7) کم."