بەغدا – INA
ئەمڕۆ یەکشەممە، یانهی گهرمه سەرکەوتنێکی گەورەی بەسەر یانەی نەجەفدا تۆمارکرد بە سێ گۆڵی بێبەرامبەر، هاوکات یانەی تەڵەبەش توانی بەسەر هاوتاکەیدا، یانەی زاخۆ، سەرکەوێت لە چوارچێوەی گەڕی (28)ی خولی ئەستێرەکانی عێراق.
ئەیمەن حسێن، هێرشبەری هەڵبژاردەی نیشتمانی و یانەی گهرمه ، دوو گۆڵی بۆ گهرمه لە خولەکەکانی (45+3) و (81)دا تۆمارکرد، لە کاتێکدا عومەر مەجپاس گۆڵی سێیەمی لە خولەکی (90+2)دا زیادکرد.
بەو سەرکەوتنە، یانەی گهرمه کۆی خاڵەکانی بۆ (50) خاڵ بەرزکردەوە و لە پلەی پێنجەمدایە، لە بەرامبەردا یانەی نەجەف بە (13) خاڵ لە پلەی (19)ەمدا مایەوە.
لە یاری دووەمدا، یانەی تەڵەبە سەرکەوتنێکی زەحمەتی بە ئەنجامی (2-1) بەسەر یانەی زاخۆدا بەدەستهێنا، لەو یارییەی کە لەسەر یاریگای زاخۆ بەڕێوەچوو.
سەرەتا زاخۆ لە ڕێگەی یاریزانەکەی، ماتیس لۆکاس لە خولەکی (59)ی یارییەکەدا پێشکەوت، بەڵام ئەحمەد سوهێل لە خولەکی (73)دا ئەنجامەکەی بۆ تەڵەبە یەکسانکردەوە، پاشان عەلی سەعد جەبار گۆڵی دووەمی لە خولەکی (80)دا تۆمارکرد.
بەو بردنەوەیە، تەڵەبە کۆی خاڵەکانی بۆ (54) خاڵ بەرزکردەوە لە پلەی سێیەمدا، لە کاتێکدا زاخۆ بە (47) خاڵ لە پلەی حەوتەمدا مایەوە.


