بەغدا – INA

شانشینی یەکگرتووی بەریتانیا، ئەمڕۆ یەکشەممە، پێشوازی لە هەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار کرد و پەرۆشی خۆی بۆ بەهێزکردنی هاوکارییەکان لەگەڵ عێراق دوپات کردەوە.

سەرۆکایەتی کۆمار لە راگەیندراوێكدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) نیردراوه‌ تێیدا، ڕایگەیاند: "شانشینی یەکگرتوو پێشوازی خۆی بۆ هەڵبژاردنی جەنابی سەرۆک نزار ئامێدی وەک سەرۆک کۆماری عێراق دەربڕی، و جەختی لە چاوەڕوانییەکانی کردەوە بۆ قۆناغێکی نوێ لە هاوکاری هاوبەش".

له‌ راگه‌یندراوه‌كه‌ ئه‌وه‌یش هاتووه‌ كه‌، "وەزیری کاروباری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە وەزارەتی دەرەوە و گەشەپێدانی بەریتانیا، هیمش فۆڵکنەر، ئارەزووی وڵاتەکەی دوپاتکردەوە بۆ بەردەوامبوونی کارکردن لەگەڵ سەرکردایەتی نوێی عێراق، بە شێوەیەک کە بەشدار بێت لە بەهێزکردنی پەیوەندییە دووقۆڵییەکان و پشتگیریکردنی سەقامگیری و گەشەپێدان لە عێراقدا".